وێنەی یەكەم تاقیكردنەوەی مرۆیی بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
یەكەم تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە ئەمریكا لەسەر مرۆڤ ئەنجام درا و وێنەكەی بڵاوكرایەوە.
رۆژی دووشەممە ژنێكی تەمەن 43 ساڵی ئەمریكی بە ناوی جنیفەر هالێر لە شاری سیاتێلی ئەمریكا یەكەم تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنای لەسەر ئەنجامدرا.
بڕیارە هەمان تاقیكردنەوە لەسەر 44 خۆبەخشی تر ئەنجام بدرێت.
جنیفەر دوای ئەوەی لە رێگەی دەرزیەوە ڤاكسینەكەی لێدرا، وتی، هەموومان هەست بە بێ دەرەتانی و بێچارەیی دەكەین، ئەمە دەرفەتێكی زێرینە بۆ من بۆ ئەوەی بتوانم كارێكی گەورە بكەم.
وتیشی، هەستێكی خۆشی هەیە، كە بووەتە یەكەم كەس كە ڤاكسینەكەی لەسەر تاقیدەكرێتەوە.
ئانتۆنی فاسی لە دامەزراوەی نیشتمانی تەندروستی ئەمریكا باسی لەوەكردووە، تەنانەت ئەگەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان بە باشی بەڕێوەبچن، 12 بۆ 18 مانگ پێویستە تا بە شێوەیەكی فراوان سود لەو ڤاكسینە وەربگیرێت.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە جیهاندا لە چەندین وڵاتەوە هەوڵەكان بۆ دروستكردنی ڤاكسین و دەرمان بۆ ئەو ڤایرۆسە خراونەتەگەڕ، بەڵام ئەمە یەكەم جارە ڤاكسینەكە لەسەر مرۆڤ تاقیبكرێتەوە.

 




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group