نه‌وا
پزیشكێك كه هه‌ڵگری بروانامه‌ی دكتۆرایه له سیسته‌می به‌رگریی له‌ش، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سیسته‌می به‌رگریی له‌ش ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له ئه‌ورووپا روویداوه لێره روونادات به‌هۆی بۆماوه‌یی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و رێكخستنی سیسته‌می خه‌و و خواردنی ڤیتامینهكانیش به به‌شێك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌زانێت و پێشبینی ده‌كات له كۆتایی مانگی چوار به‌هۆی گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا ئه‌م ڤایرۆسه كۆتایی بێت.
له‌باره‌ی جۆر و شێواز و پێكهاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دكتۆر فكری عه‌لی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له سیسته‌می به‌رگریی له‌ش، به ئانادۆڵی وتووه: "ئه‌م ڤایرۆسه وه‌ك هه‌ر ڤایرۆسێكی دیكه پێكهاته‌یه‌كی زۆر بچووكه، بچووكییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 تا 120 نانۆمیتر، پێكهاتووه له به‌رگێكی چه‌وری له‌گه‌ڵ مادده‌یه‌كی بۆماوه‌یی و پڕۆتین، كاتێك ئه‌م ڤایرۆسه ده‌چێته ناو خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ و له‌كاتی ده‌رچوونی له خانه‌كه، په‌رده‌یه‌كی چه‌وری له‌گه‌ڵ خۆی وه‌رده‌گرێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه وایكرد ئه‌م ڤایرۆسه لاواز بێت ئه‌وه‌یه، چونكه ئه‌م په‌رده‌یه هه‌روه‌كو چۆن رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانیش ئامۆژگارییان وایه كه ده‌سته‌كانمان به كحول و سابون و ئاوی گه‌رم بشۆین، به گه‌رمی و سابون و كحول تێكده‌شكێت و كه په‌رده‌كه تێكشكا، ئه‌وا خودی ڤایرۆسه‌كه‌ش توانای دروستكردنی نه‌خۆشی نامینێت".
له‌باره‌ی رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، دكتۆر فكری عه‌لی وتی: "ئه‌م ڤایرۆسه وه‌كو ئه‌نفلۆنزا لهیهكتردهچن، له رێگای پژمین، كۆكه، به‌ریه‌ككه‌وتن و ده‌ستدان له ده‌م و چاو، چونكه چوونه ژووره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له رێگای چاو و ده‌م و لووته‌وه ده‌بێت و ده‌گوازرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی كۆكه و پژمین بۆخۆیان دوو كاریگه‌ری مرۆڤن بۆ به‌رگرییكردن له نه‌خۆشی، به واتایه‌كی دیكه كاتێك مرۆڤ ده‌پژمێت ئه‌مه كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌خۆشییه‌كه بپارێزێت".
به‌وته‌ی دكتۆر فكری عه‌لی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازه و زۆرترین ماوه له‌سه‌ر مادده‌ی پلاستیك ده‌مێنێته‌وه و وتی: "چه‌ندین توێژینهوهكراوه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له هه‌وا و له‌سه‌ر ته‌نه‌كاندا، كۆتا شت كه باسكراوه ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی سێ كاتژمێر له هه‌وادا ده‌مێنێته‌وه، له‌سه‌ر پاره‌ی ئاسن نزیكه‌ی چوار كاتژمێر، له‌سه‌ر كارتۆن و جلوبه‌رگ نزیكه‌ی 24 كاتژمێر و له‌سه‌ر پلاستیك نزیكه‌ی دوو تا سێ رۆژ ده‌مێنێته‌وه".
كاردانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه، سیسته‌می به‌رگریی له‌شه و دكتۆر فكری عه‌لی سیسته‌می به‌رگریی له‌ش ده‌كاته دوو جۆر و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه جۆری سیسته‌می به‌رگریی نا تایبه‌تمه‌ند ئه‌ركی پاراستنی كه‌سه‌كه‌یه له چوونه ژووره‌وه‌ی هه‌ر ڤایرۆسێك و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی خانه‌كانی له‌شدا هه‌یه و وتی: "به‌رگریی له‌ش سیسته‌مێكه له مرۆڤدا، ده‌توانین بیكه‌ینه دوو جۆر، یه‌كه‌مییان سیسته‌می به‌رگریی له‌شی نا تایبه‌تمه‌ند، یان سرووشتی، ئه‌مه پێشی ئه‌وه‌ی میكڕۆبه‌كه بێت، ئێمه خۆمان ئه‌م به‌رگرییه‌مان هه‌یه، بۆ نموونه پێست، پێستی مرۆڤ وه‌كو به‌رگرییه‌كه‌ی میكانیكی وایه، رێگریی ده‌كات كه هیچ میكڕۆبێك نه‌توانێت بچێته ژووره‌وه، یان ئه‌و لینجه مادده‌ی له لووتمان دهێته خواره‌وه، یان ئه‌و لینجه مادده‌ی له‌ناو ریخۆڵه‌كاندا هه‌یه، فرمێسكه‌كانی چاو، لیكی ده‌م و ئه‌و مادده‌ی له گوێچكه‌كاندا هه‌یه، رێگریی ده‌كه‌ن كه میكرۆب له‌م ده‌رگایانه‌دا بچنه ژووره‌وه، ئه‌م سیسته‌می تایبه‌ته سیسته‌مێكی تێدایه پێی ده‌ڵێن ههڵوشێنهر، بۆ نموونه كاتێك میكڕۆبێك له رێگای برینێكه‌وه ده‌چێته جه‌سته و هێڵی یه‌كه‌می له‌ش ده‌بڕێت، ئه‌م خانه‌یه ده‌ست ده‌كات به قووتدانی ئه‌م میكرۆبه و له‌ناوبردنی''.
دكتۆر فكری عه‌لی وتیشی: ''له حاڵه‌تی ڤایرۆسدا شتێكی گرنگ هه‌یه كه خه‌ڵك نابێت لێی بترسێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بزانێت سیسته‌می به‌رگریی له‌ش چۆنه ئه‌وا ناترسێت، چونكه كاتێك ڤایرۆس دێته ناو هه‌ر خانه‌یه‌ك له خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ، خوا به‌شێوه‌یه‌ك دروستیكردووه كه وا له‌و مادده‌یه ده‌كات شتێك ده‌ربدات پێی ده‌ڵێن ئینتهرفیڕۆن، ئه‌و مادده‌یه بروسكه‌یه‌ك بۆ خانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری خۆی ده‌نێرێت كه ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له پێكهاته و شێوازی ڤایرۆسه‌كه، خانه‌كه بۆخۆی ده‌مرێت و خۆی ده‌كاته قوربانی، دواتر ڤایرۆسه‌كه هه‌وڵده‌دات تووشی خانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بێت، له‌م كاته‌دا خانه‌كه به‌هۆی ده‌ردانی ئینتهرفیڕۆنهوه و دروستكردنی پڕۆتینه‌وه ڤایرۆسه‌كه تێكده‌شكێنێت، ئه‌م ڤایرۆسه‌ی كه ئێستا ئێمه باسی ده‌كه‌ین، پێكهاته‌كه‌ی بۆماوه‌یی ئێن ئاڕ ئه‌ی-یه، ئه‌م ئینتهرفیڕۆنه دوو پێكهاته‌ی پڕۆتینی بۆ دروست ده‌كات، یه‌كێكیان پێی ده‌گوترێت تێكشكێنه‌ری ئێن ئاڕ ئه‌ی، ئه‌وه‌ی دیكه پێی ده‌ڵێن تێكشكێنه‌ری پڕۆتینه‌كان، بۆیه ئێستا هه‌موو زاناكان سه‌رقاڵن كه پڕۆتینێك له‌سه‌ر رووكه‌شی ڤایرۆسه‌كه هه‌یه، پێی ده‌وترێت ئێس پڕۆتین، ئه‌م پڕۆتینه ده‌بێت له‌ناو خانه‌كه دروست بكرێت، به‌ڵام ئه‌م ئینتهرفیڕۆنه رێگریی ده‌كات ئه‌م پڕۆتینه دروست بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه سیسته‌می به‌رگریی له‌شمان به‌هێز بێت ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه ڤایرۆسه‌كه ناتوانێت دروست بێت".
له‌باره‌ی سیسته‌می دووه‌میشیانه‌وه دكتۆر فكری عه‌لی وتی: "سیسته‌می دووه‌میان پێی ده‌ڵێن به‌رگریی تایبه‌ت، تایبه‌ته به‌یه‌ك جۆر میكرۆب یان یه‌ك جۆر ڤایرۆس، كاتێك ڤایرۆسه‌كه دێته ناو له‌ش، ئینجا ئه‌م سیسته‌مه هه‌ڵده‌سێت به دروستكردنی به‌رگریی، ئه‌مه‌یان بۆخۆمان دروستی ده‌كه‌ین وه‌ك به‌كارهێنانی پێكوته كه وا له به‌رگریی تایبه‌تی نه‌خۆشه‌كه ده‌كرێت كه كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر نه‌خۆشه‌كه دروست ده‌كات و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مینێته‌وه".
له‌باره‌ی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌دا، دكتۆر فكری عه‌لی وتی: "ژماره‌یه‌ك هۆكار هه‌یه، هه‌ندێكیان به‌ده‌ست خۆمانه و هه‌ندێك له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆمانه، بۆ نموونه ته‌مه‌ن به‌ده‌ست مرۆڤ نییه و ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه كه ته‌مه‌ن چه‌ند له هه‌ڵكشان بێت ئه‌وا هێزی به‌رگریی له‌ش داده‌به‌زێت، به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه بڵێن گه‌نجه‌كان بێ كێشه‌ن له رووی به‌رگریی له‌شه‌وه، بۆیه ده‌كرێت به كۆمه‌ڵێك خۆراكی ته‌ندروست، هێزی به‌رگریی له‌ش به‌رز بكه‌ینه‌وه، بابه‌تێكی دیكه هه‌یه ئه‌ویش ره‌گه‌زه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجت دابێت ئافره‌ت كه‌متر تووش ده‌بێت له پیاو كه ئه‌مه‌ش دوو هۆكار هه‌یه، یه‌كه‌میان پیاو زیاتر به‌ركه‌وته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه به‌پێی ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فسیۆلۆجی پیاو و ئافره‌ت جیاوازه، دوو هۆڕمۆنمان هه‌یه، هۆڕمۆنی نێرینه و هۆڕمۆنی مێینه، ئافره‌ت هۆڕمۆنێكی هه‌یه پێی ده‌ڵێن ئیسترۆجین كه وا ده‌كات سیسته‌می به‌رگریی به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام له پیاودا هۆڕمۆنی تیستیستڕۆن هه‌یه كه ئه‌مه به‌رگریی داده‌به‌زێنێت بۆیه ده‌بینین رێژه‌ی تووشبوون و مردن له ئافره‌ت كه‌متره به‌راورد به پیاو".
دكتۆر فكری عه‌لی ئاماژه به بابه‌تێكی دیكه ده‌كات كه ئه‌ویش ره‌چه‌ڵه‌كه و به‌پێی ده‌ستنیشانكردنی ره‌چه‌ڵه‌كه‌كان، ئه‌م ڤایرۆسه كه‌متر تووشی هاووڵاتییانی ئێمه ده‌بێت به‌راورد به ئه‌ورووپییه‌كان و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "حاڵه‌تێكی دیكه هه‌یه كه ره‌چه‌ڵه‌كه، ره‌شپێست به پله‌ی یه‌كه‌م، گه‌نم ره‌نگ به پله‌ی دووه‌م، زه‌رد پێست به پله‌ی سێیه‌م و ئه‌ورووپییه‌كان به پله‌ی چواره‌م دێن له هێزی به‌رگریی له‌ش، سه‌یر ده‌كه‌ین ئهفهریقییهكان كه‌متر تووش ده‌بن، دوای ئه‌وه گه‌نم ره‌نگه‌كان دێن وه‌ك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له‌چاو ئه‌ورووپییه‌كان تووشبوونییان كه‌متره، دوای ئه‌و چینییه‌كان و یابانییه‌كان دێن كه پێیان ده‌ڵێن زه‌رد پێسته‌كان، ئه‌وانیش كه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بوون كاتێك به‌راوردی ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له ئه‌ورووپا روویداوه زۆر جیاوازه، سه‌یری ئیتاڵیا ده‌كه‌ین كه دووه‌م سیسته‌می به‌هێزی ته‌ندروستی هه‌یه له جیهاندا ئینجا ده‌بینین خه‌ریكه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك له‌وه دڵنیابكه‌ینه‌وه كه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له ئه‌ورووپا رووده‌دات، لێره روونادات، چونكه ئه‌وان سیسته‌می به‌رگریی له‌شیان لاوازه و به‌راورد ناكرێت به ئه‌وانی دیكه".
هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه به‌جۆری خواردنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی له‌ش و سه‌باره‌ت به‌م پرسه، دكتۆر فكری عه‌لی وتی: "چه‌ند له خواردنه ئاژه‌ڵییه‌كان دوور بكهویهوه، ئه‌وه‌نده سیسته‌می به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌بێت، گرنگه له‌م كاته‌دا خه‌ڵك زیاتر روو له خواردنه رووه‌كییه‌كان بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینه‌كان وه‌كو ڤیتامین دی كه له ماسی هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ماسییه‌ك نا، چونكه ڤیتامین دی رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له به‌رگریی له‌ش، ڤیتامین سی كه ئێستا له چین رۆژانه چه‌ند هه‌زار ملیگرامێك ڤیتامین سی ده‌ده‌ن به نه‌خۆشه‌كانی وهان و ئه‌نجامی باشیان ده‌ستكه‌وتووه".
دكتۆر فكری عه‌لی جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا هیچ ده‌رمانێك وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه وتی: "تا ئێستا ئه‌وه‌ی چاكبووه‌ته‌وه ته‌نها به به‌رگریی له‌ش چاكبووه‌ته‌وه و هیچ جۆره ده‌رمانێك نییه كه پێی بگوترێت دژه‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وانه‌ی باس ده‌كرێن هیچی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه نییه و ده‌مه‌وێت په‌یامێك به خه‌ڵك بده‌ین كه نه‌چێت ده‌رمان به‌كاربهێنێت وه‌ك ده‌رمانه‌كانی ئیریسرۆمایسین كه كێشه‌ی دیكه‌ت بۆ دروست ده‌كات، بۆیه به گشتی خواردنی چه‌ره‌زات و سه‌وزه‌وات و میوه‌كان كه ئه‌مه به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا خۆپارێزی له به‌ریه‌ككه‌وتن هۆكارێكی دیكه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه".