نه‌وا
فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق رایگه‌یاند، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی به‌ئامانجی راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
عه‌بدولوه‌هاب ساعدی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا وتی " ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌منزیكانه هێزه‌كانی دژه تیرۆر به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و به پشت به‌ستن به پلانێكی وردی هه‌واڵگریی بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامیده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی چه‌كدارانی داعش، كه له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی عیراق خۆیان حه‌شارداوه، له‌ناوده‌برێن.
لای خۆیه‌وه لیوا روكن جه‌بار تائی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، له میانی ئۆپه‌راسیۆنی شێره‌كانی جه‌زیره-دا، كه هێزه‌كانی سوپا بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ده‌ستكه‌وتێكی باش به‌دیهاتوه.
وتیشی "له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، رێگه‌ی گواستنه‌وه و هاتوچۆكردن له سنووری ئه‌و سێ پارێزگایه له چه‌كدارانی داعش بچڕێندراوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت".