نه‌وا
سوپای توركیا و چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی، گوندی مه‌خاله‌ق-یان له عه‌ین عیسا تۆپبارانكرد و به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه‌وه زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ده‌غڵ و دانی هاووڵاتیان گڕیانگرت.
به‌پێی زانیاری و ئاماره‌كانی ئاژانسی فورات نیوز، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه زیاتر له 30 ناوچه‌ی كشتوكاڵیی گرێ سپی، باب، عه‌ین عیسا، ته‌لته‌مر، شه‌را، شێراوا و كۆبانێ له رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌كدارانیه‌وه ئاگریان تێبه‌ردراوه و ئاگره‌كانیش زیانیان به ده‌یان گوند و هه‌زاران هاووڵاتی گه‌یاندوه.
له ساڵی 2019دا سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵیی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریایان سوتاند و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یانویست ئابوری و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی بژێوی هاووڵاتیانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له‌ناوببه‌ن.
به‌پێی ئاماری كۆمیته‌ی ئابوری و كشتوكاڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، ساڵی رابردو 435 هه‌زار و 500 دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی ناوچه‌كانی فیدراسیۆنی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه ئاگریان تێبه‌ردراوه.