نه‌وا
په‌یجی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر رێگای كه‌لار-باوه‌نور به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێك له جۆری "BMW" شوفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ستداوه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی و سێ منداڵیش برینداربوون.
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له‌سه‌ر رێگای كه‌لار-باوه‌نوور نزیك گوندی تازدێ ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری "BMW" وه‌رگه‌ڕاو له‌ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی "بیلال نامیق محه‌مه‌د" له‌دایكبووی 1997 دانیشتووی قه‌زای كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌وه‌شی وتووه، "هاوسه‌ره‌كه‌ی و سێ منداڵ برینداربوون له‌ئێستادا له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار چاره‌سه‌ری پێویست بۆ برینداره‌كان ده‌كرێت"