نه‌وا
په‌یجی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ركێشه‌ی زه‌وی وزار هاووڵاتیه‌ك خۆی و ئامۆزایه‌كی كوشت.
عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه، دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه له‌گوندی حه‌سه‌ن پرشنگ سه‌ربه‌ناحییه‌ی ئاوه‌سپی هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی "ش. ع. ب" به‌فیشه‌ك ئامۆزایه‌كی خۆی به‌ناوی "م. ا. ب" له‌دایكبووی 1996 ده‌كوژێت و خوشكێكی بریندار ده‌كات پاشان به فیشه‌ك خۆی ده‌كوژێت .
پۆلیس ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، به‌وته‌ی برینداره‌كه كێشه‌كه به‌هۆی زه‌وی و زاره‌وه بوه‌و له‌ئێستاشدا بریندار‌و ته‌رمه‌كان هێنراوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار و چاره‌سه‌ری پێویست بۆبرینداره‌كه كراوه و باری ته‌ندروستی جێگیره.
باس له‌وه‌شكراوه، پۆلیس چۆته شوێنی روداوه‌كه‌و لێۆڵینه‌وه له‌سه‌رچۆنێتی روداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.