بە فەرمی...ئەستێرەكەی لایپزیگ چوە لای بلوزی لەندەنی

18/06/2020 وەرزش

نەوا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەنجامدانی گرێبەستی لەگەڵ یانەی لایپزیگ بۆ گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەر راگەیاند.
ئەمڕۆ یانە لەندەنییەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، ڤێرنەری تەمەن 24 ساڵ بە مەرجەكانی گرێبەستەكەی رازی بوە و تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵی بۆندسلیگا لەگەڵ لایپزیگ دەمێنێتەوە و پاشان پەیوەندی بە چێڵسییەوە دەكات.
ئەوەش رونكراوەتەوە، مانگی تەمموزی داهاتو ڤێرنەر پاش ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی، پەیوەندی بە هاوڕێ نوێیەكانیەوە دەكات لە بلوزی لەندەنی.
میدیای ئینگلیزی بڵاویكردەوە، ڤێرنەر بە بڕی 50 ملیۆن یورۆ گرێبەستەكەی كردوە و ساڵانەش موچەیەكی زیاتر لە 10 ملیۆن یورۆیی وەردەگرێت.
تیمۆ ڤێرنەر ئەستێرەی لایپزیگ یاریدەدەرێكی باش بو بۆ سەركەوتنی یانەكەی بۆ یەكەمجار بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و دەبێتە دووەم یاریزانیش چێڵسی بۆ وەرزی داهاتو گرێبەستی لەگەڵدا كردبێت، چونكە پێشتریش واژۆی حەكیم زەیاشی لە ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندیەوە دەستكەوتبو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group