" پێویستە وەك هەڵگری كۆرۆنا سەیری ئەو دەروێشانە بكرێت كە لە ئێرانەوە هاتوون"

10/07/2020

نەوا
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەرێم باس لەمەترسی هاتنی هەزاران لەدەروێش و پەیڕەوانی شێخ محەمەد كەسنەزانی دەكات كە سنوری باشماخ-ییان بڕی بەرەو سلێمانی بەمەبەستی بەشداریكردنییان لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی(شێخ محەمەد) و پێی وایە ئەگەری ئەوە هەیە ببێتە هۆكاری زیاتر بڵاوبوونەوی كۆرۆنا.
محەمەد خۆشناو وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەو ڕوەوە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە،" مەترسی هاتنی ئەو دەروێشانە زۆر زۆر بەرزە دەبێت وەكو هەڵگرێكی ڤایڕەسی كۆرۆنا سەیری ئەوانە بكرێت.
وتیشی، ئەگەر ئەم پرسەیە ئەنجام بدرێت لەوانەیە لە 2-3 هەفتەدا پێشبینی كارەساتی گەورەتر بكرێت، دەبێت ئەوەمان لەبیربێت كە بەركەوتەكانی ڕاستەخۆ لەماوەی 1-2 ڕۆژدا دەرناكەوێت بەڵكو پێویستی بەكات هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند، "سەبارەت بەدانانی ئەو پرسەیەش كارێكی زۆر ناتەندروست و زۆر نازانستییە هەموو جۆرە كۆبوونەوەیەك لە ئێستادا مەترسی زۆر گەورە و كارەساتی زۆر گەورەی بەدوادابێت، لەوانەیە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت و نەخۆشخانەكان پڕَببن، دەكرێت ببێتە هۆی كارەساتێكی زۆر گەورە لە كوردستان كە پێشتر دەربارەی ڤایڕەسی كۆرۆنا ژمارەی وا نەبینرابێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group