ژوری بازرگانی سلێمانی 125 تۆن بەرهەمی پەتاتەی جوتیاران دەكرێتەوە

10/07/2020


نەوا
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ پشتیوانیكردنی بەرهەمە ناوخۆییەكانی جوتیاران و ساغكردنەوەیان، داوای كڕینەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان دەكات لەلایەن بازرگانانەوە وەك هاوكاریەك و پاڵپشتیەك بۆ جوتیاران.
سیروان محەمەد سەرۆكی ووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: لەكۆبونەوەیاندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای وەرزیی كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی بڕیارماندا وەك پشتیوانییەك لە بەرھەمی ناوخۆی جوتیاران، ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 125 تۆن بەرهەمی پەتاتە بكڕێتەوە.
راشیگەیاند: داوا لە سەرجەم بازرگانان و سەرمایەداران و كەسانی خەمخۆری شاری سلێمانی دەكەن هەر كەسە و لای خۆیەوە جۆرێكی بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی بكڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەكرد؛ كڕینەوەی ئەو بەرهەمانە دو ئامانجی  هەیە یەكەمیان پشتیوانیەكی گەورەی جوتیارانە، دوەم هاوڵاتیانی كەم دەرامەت سودی لێوەردەگرن و دابەش دەكرێتەوە بەسەر ئەو خێزانانەی توانای كڕینی ئەو بەروبومانەیان نییە.
لەماوەی رابردوودا و لەگەڵ دەستپێكردنی ورزی پێگەیشتنی بەروبومی ناوخۆیی بەشێكی زۆری جوتیاران باسیان لەوەكرد، بەرهەمەكانیان بۆ ساغنابێتەوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك لەو جوتیارانە ناچار بوون بەرهەمەكانیان لە ناو ببەن.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group