نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "له‌ئێستادا كه‌س ناتوانێت ئه‌وه دیارى بكات، كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لوبنان هێرش بوه یاخود نا".
ترامپ له پرێس كۆنفرانسێكدا له كۆشكى سپى وتویه‌تی "ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ئاماده‌یه هاوكارى لوبنان بكات و له‌وێ ده‌بین بۆ هاوكاریكردنیان".
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لێدوانه‌وه، له ساته‌كانی سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، ترامپ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه هێرشێكى ترسناكه و هه‌ندێك له سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا به‌دورى نازانن هێرش بێت به جۆره بۆمبێك.
به‌پێى دوایین زانیاریه‌كان، تائێستا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 150 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سیش برینداربون، هه‌روه‌ها 250 هه‌زار كه‌س له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ربون و شوێنى نیشته‌جێبونیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی حكومه‌تی خۆجێی به‌یروت، نیوه‌ی پایته‌ختی لوبنان زه‌ره‌ر و زیانی به‌ركه‌وتوه و ره‌نگه پێویستییان به 15 ملیار دۆلار هه‌بێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی وێران بوه.