گاریس بەیڵ بۆ تۆتنهام و دێلی ئالی بۆ ریاڵ مەدرید

16/09/2020 وەرزش

نەوا
بەپێی زانیاری رۆژنامە بەریتانییەكان، یانەی تۆتنهام دەیەوێت بە خواستن گاریس بەیڵی وێڵزی لە ریاڵ مەدریدەوە بگەڕێنێتەوە یانەكە و "دێلی ئالی"یاریزانی یانەكەشی بخاتە گرێبەستەكەوە.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، یانەی تۆتنهام هەوڵی ئەوە دەدات گاریس بەیڵ لە ریاڵ مەدریدەوە بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەشێوەی خواستن پرۆسەكە بەڕێوەببات.
رونیشكراوەتەوە، تۆتنهام لەو گرێبەستەدا دەیەوێت یاریزانێكی خۆی بەشداری پێبكات، ئەویش دێلی ئالی-یە.
هەروەها بەپێی شیكردنەوەیەكی ماڵپەڕی hihi2، لەوانەیە ریاڵ بە گرێبەستەكە رازی نەبێت، چونكە دەیەوێت بەیڵی لەكۆڵ ببێتەوە بۆئەوەی رزگاری بێت لەو موچە زۆرەی دەیداتێ‌، ئالی-یش موچەیەكی زۆری هەیە و ئەوەش لۆژیكی نییە.
ئەوەش هاتوە، دێلی ئالی توانایەكی باشی هەیە لەنێوان هێڵەكانی ناوەڕاست و هێرشبردن بجوڵێت، بەڵام باشتر نییە لە یاریزانەكانی ریاڵا خۆی، هەروەها لە ژیانی رۆژانەیدا كەسێكی پابەند نییە و ئەوەش لەگەڵ خواستەكانی فلۆرینتینۆ پێرێسی سەرۆكی یانە ئیسپانیەكە ناگونجێت، هەروەها لەوانەیە ناوهێنانی ئالی لەلایەن رۆژنامە وەرزشیەكانەوە بێت و تەنها بۆ فرۆشی زیاتری رۆژنامەكانیان بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group