وەزیری شارەوانی لە شێوازی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك دەكۆڵێتەوە

18/09/2020

نەوا
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێویستی دەزانن لەسەرجەم ئەو شوێنانەی كە زبڵ و خاشاكی تێداكۆدەكرێتەوە، بەتەواوی رەچاو رێنماییەكانی تایبەت بە ژینگەپارێزی بكرێت و هەنگاوی نوێش بۆ چارەسەركردنی خاشاك بگیرێتەبەر.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار هەرێم لەكاتی بەسەركردنەوەی چەند دەڤەرێك لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر باسی لەوەكرد، بەپێویستیان زانی بە رێگاكانی دەوری هەولێر و شار و شارۆچكەكانیدا بگەڕێن بۆ ئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری رەوشی ژینگەپارێزی و فڕێدان و كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك ببن، دواتر هەر گرفتێك هەبوو، چارەسەری بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئامانجێكی دیكەی  سەردانەكە لە نزیكەوە ئاگەداربوونە لە ئاستی ئەدای ئەو كۆمپانیایانەی تایبەتن بە كۆكردنەوەی زبڵ و چارەسەری خاشاك، لەهەمان كاتیشدا بزانن چاودێری فەرمانگەكانی حكوومەت و ئاگەدارییان لە رەوشی ژینگەپارێزی چەندە، چونكە یەكێك لە ئەولەویاتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چارەسەركردنی خاشاكە، واتە هەم كارایی كۆمپانیاكان، هەم كارایی دامودەزگاكانی شارەوانی و فەرمانگەكانمان هەڵدەسەنگێنین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group