شارەزایەكی ئابوریی: ساڕێژبونەوەی ئابوری جیهان پێنج ساڵ دەخایەنێت

19/09/2020 جیهان

نەوا
كارمن راینهارت گەورە شارەزای ئابوریی لە بانكی نێودەوڵەتی دەڵێت "ساڕێژبونەوەی ئابوری جیهان لە قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێنج ساڵ دەخایەنێت و چینە هەژارەكەش زەرەرمەندترینە".
كارمن راینهارت لە كۆنگرەیەكدا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا وتەیەكی پێشكەشكرد و وتی "ئەو قەیرانە ئابورییەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبوە خێرا ساڕێژدەبێتەوە ئەویش بەهۆی هەڵگرتنی كۆت و بەندەكانی كەرەنتین و قەدەغەوە هاتوەئاراوە، بەڵام ساڕێژبونەوەی تەواو پێنج ساڵی پێدەچێت".
بەوتەی ئەو پسپۆڕەی بواری ئابوری، پاشەكشە لە چەند وڵاتێك ماوەیەكی زیاتر كاریگەری دەبێت لەچاو هەندێك وڵاتی دیكەدا و ئەوەش نایەكسانی زیاتر دەكات و چینە هەژارەكان لە وڵاتە دەوڵەمەندەكاندا زیاتر زیانیان پێدەگات، هەروەها وڵاتە هەژارەكان لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان زیاتر زەرەرمەند دەبن.
كارمن راینهارت گەورە شارەزای ئابوریی لە بانكی نێودەوڵەتی باسی لەوەشكردوە، دوای قەیرانەكە بۆ یەكەمجار لەماوەی 20 ساڵی رابردودا رێژەی هەژاری لە جیهاندا زیاد دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group