مۆنیتۆر: كازمی شەڕی دژی "دەوڵەتی قوڵ" دەستپێكردوە

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
ماڵپەڕی مۆنیتۆری ئەمریكی ئاشكرایكرد، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستیكردوە بە بەئامانجگرتنی "دەوڵەتی قوڵ" كە كۆنترۆڵی دەوڵەتی عیراقی كردوە و لەساڵی 2006ەوە پۆستە سەرەكییەكانیان گرتوەتەدەست.
ماڵپەڕەكە لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، دەوڵەتی قوڵ لەلایەن حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عیراقەوە دروستكراوە، كە پۆستە ئیداریی و ئەمنیەكانیان دابەش دەكرد بەسەر ئەو كوتلانەی دروستدەكران، ئەوەش لەسەر بنەمای پشككاری و رازیكردن لەنێوان خۆیاندا درێژەی پێدراوە.
هەروەها باس لەوە دەكات، رێوشوێنە چاكسازییەكانی مستەفا كازمی لەلایەن كوتلە سیاسییەكان و گروپە چەكدارەكانەوە هەست بەوە دەكەن دەسەڵاتەكانیان لەدەستدەدەن، هەربۆیە رێگری بۆ دروستدەكرێت.
هەر لەسەرەتای گرتنەدەستی دەسەڵاتدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستیكردوە بە گۆڕانكاری گەورە لە پۆستە ئەمنییە باڵا و هەستیارەكاندا، ئەوەش بە ئامانجی باشتركردنی ئەدای دامەزراوە ئەمنیەكان، ئەو گۆڕانكاریانەش مەترسی لای ژمارەیەك هێز و لایەنی سیاسی گەورە دروستكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group