پێلێ‌ كێ‌ بە باشتر دەزانێت؟ رۆناڵدۆ یاخود میسی؟

پێش 4 هەفتە وەرزش

نەوا
یاریزانان و ئەستێرەكانی پێشو و ئێستای جیهان و وەرزشدۆستان بەسەر دووبەرەدا دابەشبون بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی جیهان و هەندێك پێیانوایە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینییە و هەندێك پێیانوایە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالییە، تەنانەت هەندێك پێیانوایە بەشێك لە ئەستێرەكانی پێشوو لەوانیش باشتربون.
لە تازەترین لێدوانیدا "پێلێ‌" ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل سەبارەت بە باشترین یاریزانی جیهان لەئێستادا بە ماڵپەڕی "ویندی" وتوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە لەئێستادا، پێموایە ئەو باشترینە، چونكە كامڵترە.
پێلێ‌ باسی لەوەشكردوە، بەدڵنیاییەوە ناكرێت قسە لەسەر لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی نەكەیت، بەڵام ئەو هێرشبەر نییە.
سەبارەت بەو یاریزانانەی بە باشترینی مێژووی تۆپی پێ‌ دادەنرێن، گەوهەرەكەی بەرازیل دەڵێت "ئەوە پرسیارێكە وەڵامەكەی قورسە، ناتوانین "زیكۆ، رۆناڵدینهۆ، رۆناڵدۆی بەڕازیل" لەبیربكەین، هەروەها لە ئەوروپا "فرانك پیكنپاوەر و یۆهاین كرۆیف" هەبون، بەڵام پێموایە پێلێ‌ (مەبەستی لە خۆیەتی) لە هەمویان باشتربو".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group