سلێمانی.. بەهۆی پیكاب و دووتەنی-یەوە دابەشكردنی نەوتی سپی راگیرا

06/12/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دابەشكردنی نەوتی سپیی راگرت، نیگەرانن لە بوونی دیاردەی مامەڵەكردن بە كۆبۆنی وەرگرتنی نەوت، داوای یارمەتی لە پارێزگاری سلێمانی دەكەن بۆ رێكخستنەوەی پرۆسەكە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرایكردووە، نوسراوێكیان ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی كردوە بەمەبەستی هاوكاریكردنی لیژنەكانی دابەشكردنی نەوت، بۆ ڕێگریكردن لە دیاردەی پیكاب و دووتەنی، كە بونەتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیانی گەڕەكەكان لە كاتی دابەشكردنی نەوت، نەتوانن بەشەنەوتی خۆیان وەربگرن.
بۆیە بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، بۆ رێكخستنەوەی پرۆسەكە، دابەشكردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی رادەگرن، تا ئەو كاتەی مەفرەزەكانی ئاسیاش و پۆلیسی هاتوچۆ هاوكاریی تیمەكانی دابەشكردنی نەوت دەكەن و هاووڵاتیان بتوانن بە سانایی بەشەنەوتی خۆیان وەربگرن و دیاردەی مامەڵەكردنیش كۆبۆنی نەوتەوە بنبڕبكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group