نه‌وا
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان رایگه‌یاند، مانگی رابردوو 130 چالاكوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه له هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منیه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، كه له رۆژی هه‌شتی كانونی دووه‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان دوو به‌ندكراو له لۆڕستان و كرماشان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا 22 كه‌سیش كه پێشتر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ساڵی رابردوو 258 چالاكوانی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له راپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا باسی له‌وه‌شكردووه، كه له كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا 4 هاوڵاتی كورد له گرتووخانه‌كانی كرماشان، سنه و ورمێ له سێداره‌دراون.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه مانگی رابردوو دوو كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران كوژراون و 10 كۆڵبه‌ریش برینداربوون و پێنج كۆڵبه‌ریش به هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.