لەماوەی 10 ساڵدا زیاتر لە 6500 كرێكار لە قەتەر گیانیان لەدەستداوە

23/02/2021 جیهان

نەوا
بەپێی داتاكان تائێستا زیاتر لە 6500 كرێكاری ئاسیایی كۆچبەر لە قەتەر گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لەو كاتەوەی كە مافی میوانداریكردنی جامی جیهانی بەدەستهێناوە لەساڵی 2010ەوە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە: دوای ئەوەی قەتەر لە ساڵی 2010 مافی میوانداریكردنی جامی جیهانی 2022ی بەدەستهێنا و دەستی كرد بە دروستكردنی یاریگاكانی تائێستا زیاتر لە 6500 كرێكار گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش هاتوە: تا ساڵی 2020 زۆرینەی كرێكارەكان خەڵكی هندستان، بەنگلادیش، نیپاڵ، پاكستان و سریلانكان، ژمارەكە زۆر لەوەش زیاترە بەتایبەتی كە باڵیۆزخانەكانی فیلیپین و كینیا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەیان ئاشكرا نەكردوە كە لە قەتەر گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە هۆكاری گیان لەدەستدانەكان هاتوە: هۆكارەكان كەوتنەخوارەوە و خنكانن، هەروەها گیان لەدەستدانی سروشتی یەكێكە لە باوترین هۆكارەكان كە زۆرینەیان بەهۆی لەكاركەوتنی سیەكان یاخودكێشە لە سیستمی هەناسەدان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group