نه‌وا
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن: جارێكى تر نیمار داسیلڤاى به‌ڕازیلى ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى جارێكى تر دانی به‌وه‌دانا كه هه‌ڵه‌ى كرد یانه‌كه‌ى جێهێشت.
رۆژنامه‌ى "ئیل لۆتیراڵ"ى ئه‌رجه‌نتینى بڵاویكردوه‌ته‌وه: نیمار تائێستاش به‌رشه‌لۆنه‌ى خۆش ده‌وێت و داواى له به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى كردوه كه ئاسانكارى بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌و یانه ئیسپانیه.
ئه‌وه‌ش هاتوه: نیمار ساڵى 2019 بۆ 2020یش نزیك بوه له گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رشه‌لۆنه، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى داراییه‌وه گرێبه‌سته‌كه وه‌ستا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كێشه‌ى دارایى له‌نێوان یانه‌ى پاریس سانجێرمان و به‌رشه‌لۆنه بوو له‌سه‌ر 20 ملیۆن یۆرۆ.
له‌ساڵى 2017 نیمار به گرێبه‌ستێكى خه‌یاڵى كه 222 ملیۆن یۆرۆ بوو له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه ڕویكرده یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى، كه نرخى شكاندنى گرێبه‌سته‌كه‌ى بو.