نه‌وا
هێزی پاراستنی گه‌ل رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 10 رۆژدا له ئه‌نجامی چالاكی گه‌ریلاكانیان 147 سه‌ربازی تورك كوژراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه رایگه‌یاندووه، له نێوان رۆژانی 23ی نیسان بۆ 3 ی ئایار گه‌ریلاكانیان 116 چالاكیان له دژی سوپای توركیا ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاندووه، له‌و چالاكیانه‌دا 147 سه‌ربازی توركیا كوژراون و 15 ی تریش برینداربوون.
باسی له‌وه‌شكردووه، زه‌بر له چه‌ند هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان وه‌شێنراوه و چه‌ندین سه‌نگه‌ریش ته‌قێنراونه‌ته‌وه، ئه‌مه جیا له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی.
هه‌په‌گه راشیگه‌یاندووه، له‌و شه‌ڕانه‌دا شه‌ش گه‌ریلایان شه‌هیدبوون.
له 23 ی نیسانه‌وه سوپای توركیا هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم به تایبه‌تی له سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێكردووه.