رامۆس لەگەڵ پاریس سانجێرمانیشدا هەمان كێشەی ریاڵ مەدریدی بۆ دروستبوو

30/06/2021 وەرزش

نەوا-
سێرجیۆ رامۆس بەرگریكاری ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید كە ئێستا لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە گفتوگۆدان، هەمان كێشەی یانەی ریاڵ مەدریدی بۆ دروستبوو.
رۆژنامەی "لیكیپ"ی فەرەنسی بڵاویكردووەتەوە، رامۆسی تەمەن 35 ساڵ كە ئێستا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ رووكردنە ئەو یانەیە، بەو بۆندە رازی نەبووە كە پێشكەشی كراوە.
ئەوەش هاتووە، رامۆس داوای گرێبەستێكی دوو وەرزە دەكات، بەڵام یانە فەرەنسییەكە تەنها بۆ یەك وەرز گرێبەستی پێشكەش كردووە، لەگەڵ ئەگەری نوێكردنەوە بۆ وەرزێكی تر، بەهۆی ئەوەشەوە تائێستا نەگەیشتونەتە رێكەوتن.
دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستی سێرجیۆ رامۆس لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی هەمان كێشەوە هەردولا نەگەیشتنە رێكەوتن و لەئێستادا بەرگریكارە ئیسپانیەكە دەتوانێت بە گرێبەستی ئازاد رووبكات هەر یانەیەك دەیەوێت، بەڵام بەهۆی تەمەنییەوە بژاردەكانی بەردەمی زۆر نین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group