گەرمیان.. بە تەقەی چەكدارانی نەناسراو دوو كەس كوژران و كەسێكیش برینداربوو

22/09/2021

نەوا-
شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە نێوان كفری و كەلار بازگەیان داناوە و دوو كەسیان كوشتووە و كەسێكی تریشیان رفاندووە.
بەپێی زانیارییەكان شەوی سێ شەممە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە سەر رێگەی كفری و كەلار بازگەیەكیان داناوە و داوای ناسنامەیان لە رێبوارانی ئەو رێگەیە كردووە".
 بەپێی زانیارییەكان دوای ئەوەی هاوڵاتیان رەتیانكردۆتەوە ناسنامەیان پێبدەن، هێزەكە تەقەیان كردووە و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی كوژراون، كە یەكێكیان پیشەی پۆلیسە و هاوڵاتییەكی تریش بریندار بووە.
بەوتەی ئەو شایەتحاڵانە، چەكدارەكان نزیكەی 20 كەس بوون و دوای ماوەیەك بەسواری ماتۆڕسكیل ناوچەكەیان جێهێشتووە.
لای خۆیەوە جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە:" چەند چەكدارێكی نەناسراو، بە جلی سەربازییەوە دزەیان كردووە بۆ گوندی ئیبراهیم خان و لەوێ كەمینیان داناوە و بەنیازبوون ژمارەیەك هاوڵاتی بە دیل بگرن و بیانبەن لەگەڵ خۆیان و كەسێكیشیان گرتووە، بەڵام دوابەدوای گەیشنی مەفرەزەكانی ئاسایش ئەو چەكدارانە هەڵاتوون و هاوڵاتییەكەش ئازاد كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group