كارەبای سلێمانی: قەرزی كارەبا دەكرێت بە 12 قیست

22/09/2021

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لەبارەی قەرزی كارەبای سەر هاوبەشانی كارەباوە ڕایگەیاند، هەركەسێك بیەوێت قەرزی كارەبا بداتەوە بۆی دەكرێت بە 12 قیست.
پەیجی كارەبای سلێمانی لێدوانێكی پشتكێو نەجم لێپرسراوی بەشی كاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاوكردووەتەوە، كە تیایدا باسی لەوەكردووە، "وەك هاوكارییەك بۆ هاوڵاتییان و هاوبەشانی كارەبا، هەركەسێك بیەوێت پارەی كارەبا یان قەرزی كارەبا بدات، بۆی دەكرێت بە 12 قیست".
بەرپرسەكەی كارەبای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، بەشێك لە كارگە گەورەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پارەی كارەبایان داوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەكانیان بڕی پارەكانیان بۆ ناو داهات نەگەڕاوەتەوە و دەچێتە داهاتی دوای مانگی هەشت.
سەبارەت بە داهاتی هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵ، لێپرسراوی كاروباری وزەی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، داهاتی هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group