سامان بەرزنجی: چیتر وەرگرتنی ڤاكسین سەرەگرتنی ناوێت

20/10/2021

نەوا-
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ڤاكسین دەكرێتە مەرج بۆ دەوامكردنی فەرمانبەران و مامۆستایان، چیتر وەرگرتنی ڤاكسین سەرەگرتنی ناوێت.
سامان بەرزنجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، دەمانەوێت بگەینە ئەو بڕیارەی كوتان بە ڤاكسین بكەینە مەرج بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ دەوامكردنیان لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا.
ئاشكراشیكرد، ژمارەی بنكەكانی پێدانی پێكوتە زیادیان كردووە، بۆیە فشار لەسەر بنكەكان نەماوە و هەر كەسێك بیەوێت، دەتوانێت راستەوخۆ سەردان بكات و دەستبەجێ ڤاكسین وەردەگرێت و ناویشی دەخرێتە ناو سیستمی ئەلیكترۆنی.
وەزیری تەندروستی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا باسی كەرەنتینە و داخستنی قوتابخانە و زانكۆكان لەئارادا نییە، ناگەڕێینەوە بۆ راگەیاندنی كەرەنتینە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group