زانایان: ئەوانەی خەوێكی خراپیان هەیە تەمەنیان كورتە

10/11/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، تەنها لە كاتژمێرێكی دیاری كراودا مرۆڤ پێویستە بخەوێت لە پێناو پاراستنی تەندروستی دڵی و زانایان دەڵێت، ئەوانەی خەویان باش نییە تەمەنیان كورتە.
بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری "دڵ"ی ئەوروپی بڵاوكراوەتەوە، باشترین كاتژمێر بۆ خەوتن لە نێوان 10 بۆ 11ی شەودایە و هەركەس دەیەوێت تەندروستی دڵی بپارێزێت پێویستە لەو كاتژمێرەدا بخەوێت، نە پێشتر و نە دواتر.
لای خۆیەوە دیڤید پلانس نوسەری توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، باشترین كات بۆ خەوتن خاڵێكی دیاری كراوە لە كاتژمێری جەستە كە هەر خولێك 24 كاتژمێر دەخایەنێت و لادان لەو كاتە "پێشتر یاخود دواتر" زیان بە جەستە دەگەیەنێت.
وتوشیەتی، بەتایبەتی لەدوای نیوەی شەو مەترسیدارترە و دەبێتە هۆی بێبەش كردنی جەستە لە بینینی خۆری بەرەبەیان و ئەوەش كاتژمێری بایۆلۆجی جەستە تێكدەدات، كاری ئەو كاتژمێرەش رێكخستنی ئەركە جەستەیی و عەقڵییەكانە و تێكچوونیشی ، كاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی دڵ و ملولەكانی خوێن دروست دەكات.
لای خۆشیەوە "تۆماس كیلكینی" بەڕێوەبەری بەشی خەو لە نەخۆشخانەی زانكۆی ستاتن ئایلاند لە نیویۆرك دەڵێت، ئەوانەی خەوێكی خراپیان هەیە ژیانیان كورتترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group