فەرەنسا داوا لە بەریتانیا دەكات سنورێك بۆ سەرنجڕاكێشیەكەی بەرامبەر كۆچەران دابنێت

30/11/2021 جیهان

نەوا-
جیراڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا داوا لە بەریتانیا دەكات، سنورێك بۆ سەرنجڕاكێشی وڵاتەكەی بەرامبەر كۆچەران دابنێت، چونكە كۆچەر كە دەگاتە ئەو وڵاتە دڵنیایە لەوەی دەرناكرێت.
جیراڵد دارمانان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، داوا لە بەریتانیا دەكەن سنورێك بۆ سەرنجڕاكێشییە ئابورییەی بەرامبەر كۆچەران دابنێت.
رونیشیكردووەتەوە، كۆچەر كە دەگاتە بەریتانیا دڵنیایە لەوەی دەمێنێتەوە و زۆر بە دەگمەن دەردەكرێن، وڵاتەكەی ئامادەیە لەگەڵ بەریتانیا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بكات، ئەگەر بەڕاستی دەیانەوێت گفتوگۆی جدی بكەن.
پێشتریش دوای نقومبوون و گیان لەدەستدانی نزیكەی 30 پەنابەر كە زۆرینەیان كورد بوون دارمانان وتبووی، چارەسەرێكی خراپ بۆ بارودۆخی كۆچەران لەلایەن بەریتانیاوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group