وەزارەتی داد: رەوشی تەندروستی فرسەت ئەحمەد زۆر باشە

13/01/2022

وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەزاری وتەبێژەكەیەوە بڵاوكردەوە سەبارەت بە تەندروستی فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:-


راگەیەندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی داد ەوە:
"ئەمڕۆ پێنج شەمە (١٣-١-٢٠٢٢ ) وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێز فەرسەت ئەحمەد، لەژێرچاودێری بەڕیز (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەیاوەری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی "سەنتەری دڵ" ی لەشاری هەولێر كرد، بەمەبەستی پشكنینێكی تەندروستی رۆتینی ساڵانە، سوپاس بۆ خوا، ئەنجامی پشكنینەكانی باشن و تەنیا پێویستی بە نەشتەرگەرییەكی بچووك هەبووە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ لەهەمان سەنتەر، بەسەركەوتووی بۆی ئەنجام دراوە و ئێستا رەوشی تەندروستی بەڕێز وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر باشە، و بەڕێزیان سوپاسی هەموو كەسایەتی و لایەن و رۆژنامەنووسان دەكات كە لە خەمی هەواڵ پرسینی تەندروستی ئەودابوون".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group