نێردەی ئەمریكا هۆشداری دەدات: جیهان لە كێشەدایە

25/01/2022 جیهان

نەوا-
جۆن كیری نێردەی ئەمریكا تایبەت بە كەشوهەوا هۆشداری لە گۆڕانكاریە ژینگەییەكان دەدات و دەڵێت، جیهان لە كێشەدایە و دوورە لە رێچكەی راست.
جۆن كیری لە وتەیەكدا لەبەردەم ژووری بازرگاكی ئەمریكا وتی، واقعی و راشكاو دەبم، ئێمە لە كێشەداین، هیواخوازم هەموان تێبگەن، ئەمە كێشەیەك نییە نەتوانین لێی دەرچین، بەڵام لەسەر رێچكەیەكی راست نین.
رونیشیكردووەتەوە، چەندین شتی باش روودەدات وەك بڕیارەكانی لوتكەی گلاسكۆ بۆ كەشوهەوا، لەگەڵ ئەوەشدا بە خاڵی گۆڕانكاریدا دەڕۆین، نمونەش توێژینەوە نوێكانن كە باس لەوە دەكەن، پلەی گەرمی جەمسەری باكور 4 هێندەی ناوچەكانی تری هەسارەی زەوی بەرز بووەتەوە.
ئەو نێردەیەی ئەمریكا لە بەشێكی تری قسەكانیدا جەختی لەوە كردووەتەوە، هەروەها لە چەندین ناوچەی جیهان چەندین كاریگەری دەبینین، وەك زریان و لافاو و ئاگر و داڕووخانی زەوی و پلەی گەرمای نائاسایی، زۆرینەی وڵاتانی جیهان توانای ئەوەیان هەیە كە زیاتر پشت بە وزە نوێبوەوەكان ببەستن بەڵام ئەو كارە ناكەن، بە پێچەوانەوە بەكارهێنانی غازیان زیاتر كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group