دانانی قائیمقامی داقوق راگیرا

25/01/2023

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: بڕیارەكەی پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت بۆ دانانی قائیمقامی داقوق راگیرا.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، دوای هەوڵ و فشارەكانمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پارێزگاری سەپێنراوی كەركوك بە دانانی كەسێك بە قائیمقامی قەزای داقوق لە پێكهاتەی عەرەبیی لە كاتێكدا پۆستەكە پشكی كوردە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هاتە سەرخەت و بڕیارەكەی پارێزگار جێبەجێ ناكرێت.
دیلان غەفور سوپاسی دانیشتوانی داقوقی كردوە كە بەگەرمیەوە بەدەم بانگەوازەكەیانەوە رۆیشتون و خۆپیشاندان و مانگرتنیان ئەنجامداوە لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزاكەدا.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەشیكردوە، ئێستا بەهۆی راگرتنی بڕیارەكەوە چاودێریی وردی دۆخەكە دەكەن و بەهیچ جۆرێك پێشێلكردنی ماف و پشكی كورد وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی قبوڵ ناكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group