سێ چەكداری مەترسیدار لە دیالە دەستگیركران

28/03/2023 عێراق

نەوا-
بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری دەستگیركردنی سێ چەكداری داعشی مەترسیداری لە دیالە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاواز و هەوڵێكی هەواڵگریی لە بەشی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاریی هێزە ئەمنییەكان، دوو بۆسە لە ناوچەكە دانران و ئەوەش بوە هۆی دەستگیركردنی سێ داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4ی تیرۆر.
باس لەوەشكراوە، دوو چەكداریان تەقەمەنییان پێبوە و پاش دەستگیر كردنیشیان كەرەستەو ئاڵای رێكخراوی داعش و چەك و ئەوانەی دەستیان بەسەردا گیراوە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group