بێنزیما ماڵئاوایی لە ریاڵ مەدرید دەكات

06/06/2023 وەرزش

نەوا-
پێگە وەرزشییەكان بڵاویانكردۆتەوە، كەریم بێنزیما هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بە گرێبەستێك لەگەڵ سعودیە یانەكەی خۆی بەجێدەهێڵێت.
پێگە وەرزشییەكان بڵاویانكردۆتەوە، بێنزیما یاریزانی 35 ساڵانی فەرەنسیی لە وەرزی كۆتاییدا وەك یاریزانێكی ئازاد بڕیارە روبكاتە یانەی ئیتیحادی سعودیی و گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵ واژۆ بكات كە بەپێی راپۆرتە میدیاییەكان بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
باس لەوەشكراوە، لە مەراسیمی ماڵئاوایی كردنەكەی لە یانەی ریاڵ مەدرید كە كەمتر لە 20 خولەكی خایاندوە تێیدا تەنها یاریزانان و خێزان و هاوڕێ نزیكەكانی رێگەیان پێدراوە ئامادەبن، بێنزیما وتویەتی هەرگیز ریاڵ مەدرید لەبیر ناكەم ئەوە مەحاڵەو باشترین یانەی مێژوە، بەڵام پێموایە ئەمڕۆ كاتی رۆشتنەو دەستپێكی چیرۆكێكی ترە.
لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوەشكردوە كە ئەستەمە قسەكردن بەو هەمو هەستەوە، بەڵام ویستم سوپاسی ریال مەدریدو هاوڕێكانم بكەم و رێگایەكی باش بو لە ژیانمدا، بەختم وابوە خەونی منداڵیم بەدیهێنا.
بێنزیما 354 گۆڵی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆماركردوەو لە دوای رۆناڵدۆ لە پلەی دوەمی لیستی گۆڵەكانی یانەكەدایە.








شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group