پێنج هۆكار بۆ وازهێنان لە خواردنەوەی ئاوی بوتڵی پلاستیكی

01/02/2024

نەوا-
خەڵكێكی زۆر پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنان و كڕینی ئاوی بوتڵی پلاستیكی بەتایبەت لە كاتی سەفەركردن و لە گەشتەكاندا، بەڵام بەپێی ماڵپەڕی “dw” ژمارەیەك زانا ئامۆژگاری گۆڕینی ئاوی قوتوی پلاستیكی بە ئاوی ئاسایی دەكەن، بەهۆی زۆری مەترسی و كێشەكانییەوە كە بەم شێوەیەن:
1- پیسبونی كیمیاوی
زۆرێك لە بوتڵی پلاستیكی لە جۆری( ئیتیلێن تێرێفتالات) دروستكراون كە ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكان دەردەكەن بۆ ناو ئاوەكە، جگە لە پێكهاتەكانی بیسفینۆڵ، كە دەتوانێت دزە بكاتە ناو ئاوەكە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی هەندێك كێشەی تەندروستی، ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەكات، كاریگەری لەسەر زاوزێ دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی تێكچونی هۆرمۆنەكان، بۆیە ئامۆژگاری دەكەن كە بتڵی ئاوی پلاستیكی بگۆڕن بە ئاوی لە شووشەكراو. 

2- كاریگەری لەسەر ژینگە
فڕێدانی بوتڵی پلاستیكی كێشەی ژینگەیی دروست دەكات، بەو پێیەی سود لە سوتەمەنی دەبینرێت بۆ بەرهەمهێنانی پلاستیك، ئەمەش دەبێتە هۆی دەردانی گازی گەرمخانەیی و گۆڕانی كەشوهەوا، بۆ دروستكردنی بوتڵی پلاستیكی بڕێكی زۆر ئاو و وزە بەكاردەهێنرێت، ئاوی ئاسایی هەڵبژاردەیەكی تەندروسترە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی كاریگەری لەسەر ژینگە.

3- سەرچاوەی ئاو نادیارە
زۆر كەس پێیان وایە ئاوی پلاستیك لە ئاوی بیرە سروشتییەكان و كانیاوەكانەوە دێت، بەڵام هەرچەندە كۆمپانیا گەورە بەناوبانگەكان ئاو لە ڕووبار و دەریاچەكانەوە وەردەگرن، بەڵام لە چەند وڵاتێك و لە چەندین حاڵەتدا ئاوی ئاسایی لە بوتڵی پلاستیكیدا دۆزرایەوە كە وەك ئاوی كانزایی دەفرۆشرێن.

4-  زیادبوونی تێچوون.
زۆر كەس پارەیەكی زۆر دەدەن بۆ ئاوی بوتڵی پلاستیكی كە جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ ئاوی ئاسایی نییە، ئەمەش بارگرانی لەسەر تاكەكان دروست دەكات.
ئەمەش زیاتر بارگرانی درووست دەكات لەسەر ئەو كەسانەی باری داراییان باشنیە.
5- بەكارهێنانی وزە
دروستكردنی بوتڵی پلاستیكی و قوتوكردنی ئاو و گواستنەوەی بوتڵ بڕێكی زۆر وزە بەكاردەهێنێت و دەردانی كاربۆن زیاد دەكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە دەبێت و دەبێتە هۆی گۆڕانی كەشوهەوا.

ئامادەكردنی/ مەعروف مەجید 
سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group