رۆژی چوارشەممە دوایین رۆژی لێخۆشبونی پارەی سزای هاتوچۆیە لە هەرێم

25/02/2024

نەوا-
بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی پارەی سزای هاتوچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە 6 مانگ لەمەوبەر دەركرا، بەگوێرەی بڕیارەكە 28 ی ئەم مانگە دوایین رۆژ دەبێت بۆ ئەو كەسانەی بیانەوێت لێی سودمەند بن. 
موقەدەم سامان عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، تاوەكو ئێستا وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری درێژكردنەوەی كاتەكەی نەداوە هەركاتێك بڕیار بدات، هەمو لایەك ئاگادار دەكرێنەوە. 
موقەدەم سامان وتیشی، خەڵكێكی زۆر سودیان لە بڕیاری لێخۆشبونەكە وەرگرتوەو لە دوای دەرچونی بڕیارەكەوە، رۆژانە 3 هێندەی پێشتر هاوڵاتیان پارەی سزای هاتوچۆ رادەست دەكەن. 
یەكشەممەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هەر شوفێر یان هاوڵاتییەك كە دەیەوێت سودمەند بێت لە داشكاندنی سزای هاتوچۆ، پێش تەواوبونی كاتەكە  پێویستە سەردانیان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group