كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێكی نوێی بۆ گەشتیارانی هەرێم و عیراق دەركرد

15/06/2024

كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێكی بۆ ئەو گەشتیارانە دەركرد كە بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ ئەو وڵاتە بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئەو گەشتیارانەی كە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت دەكەن بۆ وڵاتی ئێران لەبەرواری 16-6 دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان تابلۆی ژمارە نوێكان بێت، واتا تابلۆ كۆنەكان كاریان بۆ ناكرێت لە دیوی ئێرانەوە رێگەیان پێ نادرێت  گەشتەكەیان ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە داوای لە گەشتیاران و هاوڵاتیان كردوە پابەندبن بەڕێنماییەكانەوە ئەم بڕیارەش لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دراوە .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group