نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ دوایین رۆژە بۆ ئەو كەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە كە پارە رادەست بكەن، بەپێچەوانەوە كەسێكی دیكە دەخرێتە شوێنیان.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە رێگەی میدیاكانەوە و هەروەها بە تەلەفۆنیش ئاگاداری هەموو ئەو كەسانە كراوەتەوە كە ناویان بۆ حەج دەرچووە پارە بهێنن، بۆیە هەركەس ئەمڕۆ نەیهێنێت مافی دەفەوتێت و كەسێكی دیكە دەخرێتە جێگەی. ئاماژەی بەوەشدا، دوایین كات بۆ بردنی پارەی حەجی ساڵی 2025، كاتی كۆتاییهاتنی دەوامی ئەمڕۆیە، وتیشی، بەهیچ جۆرێك كاتەكە درێژ ناكرێتەوە.