نەوا-
پەكەكە بڕیاری چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا و دەڵێت، كۆتایی بە هەموو ئەو كارانە هات كە بە ناوی پەكەكەوە دەكران.
پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” راگەیەندراوی ئەنجامی كۆنگرەی 12ی حزبەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، دوازدەهەمین كۆنگرەی حزبەكەمان كە لە نێوان 5-7ی ئایار بەڕێوەچوو، بە سەركەوتوویی تەواو بوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆنگرەكەیان سەرەڕای هەلومەرجی سەخت كە پێكدادان بەردەوام بوو، هێرشی ئاسمانی و زەمینی بەردەوام بوو، گەمارۆدانی ناوچەكانیان و گەمارۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام بوو، كۆنگرەكەیان بە سەلامەتی بەڕێوەچوو.
باسی لەوەشكرد، لە دوو ناوچەی جیاوازدا لە یەك كاتدا بە هۆكاری ئەمنی بەڕێوەچوو، كۆنگرەی دوازدەهەمی پارتی كە بە بەشداری كۆی گشتی 232نوێنەر بەڕێوەچوو، پرسی سەركردایەتی، شەهیدان، پێشمەرگە دێرینەكان، بوونی رێكخراوەیی پارتی و شێوازی خەباتی چەكداری و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتی تاوتوێكرا و بڕیاری مێژوویی دا كە ئاماژە بوو بۆ چوونە ناو سەردەمێكی نوێ بۆ تەڤگەری ئازادیان.