وەزیری كارەبای هەرێم : ئەم هەفتەیە بڕیار لەسەر نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دەدرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم لە دیدارێكدا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامدەدرێت بڕیار لەسەر نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دەدرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دیاریكردنی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری هاوڵاتییان زەرەرمەند نابن و كاردەكەین بۆ چارەسەری ریشەیی كێشەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكانیان لەبارەی دیاریكردنی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕواندەكرێت ئەگەر ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامبدرێت دەنگی لەسەر دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group