بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی: ئەم دۆخە هیچ كاریگەریەك لەسەر بازاڕ دروست ناكات

20 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەم بارودۆخەی لە ناوچەكە دروستبوە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر جموجوڵی بازرگانی دروستنەكردوە.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەروازە سنورییەكانی هەرێم لەگەڵ ئێران و توركیا كراوەن و هیچ دەروازەیەكی سنوری دانەخراوەو جموجوڵی بازرگانیش بەردەوامە.
وتیشی، رێگە نادەن ئەم دۆخەی دروستبوە هیچ كاریگەری لەسەر بازاڕ دروستبكات، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن بەپێی پێویستی خۆیان كەلوپەل بكڕن و زیاد لەخۆیان نەكڕن، چونكە كەلوپەل زۆرە لە بازاڕو بەشێكی زۆری لەڕێگەی كارگەكانی ناوخۆ بەرهەمدەهێنرێن، بۆیە ئێستا لە زۆرێك لە بەرهەمەكان پشت بە كارگەكانی ناوخۆ دەبەسترێت و ئەوانەی لە رێگەی فڕۆكەخانەوە هاوردە دەكرێن زۆر كەمن و زیاتر لە رێگەی خاڵە سنورییەكانەوە هاوردەی هەرێم دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group