نەوا-
تەندروستی گەرمیان لە راگەیندراوێكدا، داوا لە فەرمانبەران دەكات لە ماوەی سێ ڕۆژدا فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕ بكەنەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانەی دەكەنەوە كە تائێستا فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕنەكردووەتەوە و ڕادەستیان نەكردووە، لەماوەی 3 رۆژدا فۆرمەكە پڕبكەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان.
جەختی لەوەشكردەوە، كە هەر فەرمانبەرێك پابەند نەبێت بەو وادەیەی دیاریكراوە، خۆی بەرپرس دەبێت.