سبەینێ شەپۆلی خۆڵبارین ناوچەكانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ شەپۆلی خۆڵبارین ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ دووشەممەش رایگەیاندوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری هاتنی شەپۆڵێكی خۆڵبارین بۆ سەر بەشێك لە ناوەڕاستی عێراق هەیە لە ئەنجامدا كاریگەری ئەم خۆڵبارینە دەگاتە بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی ناوچەكەمان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ زیادبوونی خێرای با لە هەندێ كاتدا دەگاتە سەرووی 25 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
هەروەها، پلەكانی گەرما بە نزیكی یەك تـــــا سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group