نەوا-
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، بە ڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق سەرجەم گەشتەكان راگیراون بەردەوام درێژ دەكرێتەوە.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلێدوانێكدا راگەیاندوە، ئاسمانی عیراق بە گشتی داخراوە لەو رۆژەوەی ئەم دۆخە هاتوەتە پێشەوە ماوەی راگرتنی گەشتەكان و داخستنی ئاسمانی عیراق و هەرێمی كوردستان درێژ دەكرێتەوە، بۆیە تائێستا دیار نییە كەی گەشتەكان دەستپێدەكەنەوەو ئاسمانی عیراق بە روی گەشتەكاندا دەكرێتەوە.
وتیشی، ئەوانەی پێشتر گەشتیان هەبو تائێستا چارەنوسی ئەو گەشتانە دیاری نەكراوەو نەیانتوانیوە گەشتی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەوەش یەكلا نەكراوەتەوە چۆن بۆیان قەرەبو دەكرێتەوە، چونكە ئێستا گەشت بۆ هیچ وڵاتێك نیەو ئاسمان بە تەواوی داخراوە بە روی هەمو وڵاتان و هەر كاتێك بڕیاردرا ئەوكات دەكرێتەوە.