كەمال محەمەد: بەپێچەوانەی دەستورەوە ئاستەنگ بۆ هەناردەكردنی نەوت دروستكراوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەجیا لەگەڵ كونسوڵی گشتی هەنگاریاو كونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەولێر كۆبوەوە، گفتوگۆیان لەبارەی بەربەستەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرد.
كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان لە دوو دیداری جیادا لەگەڵ هەر یەك لە ئاتیلا تۆس كونسوڵی گشتی هەنگاریاو رافائێل مۆڤسێسیان كونسولی گشتی ئەرمینیا لەهەولێر رایگەیاند، حكومەتی عیراق بەپێچەوانەی دەستورو یاساو تەنانەت بڕیاری دادگاكانی عیراقەوە ئاستەنگی لەبەردەم هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دروستكردوە.
وتیشی، هیچ كێشەیەك لە گرێبەستەكانی نەوتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكان نیەو ئامادە نیە ماف و گەرەنتی و تێچوی بەرهەمهێنانی نەوتی كۆمپانیاكان بدات.
 لەلایەن خۆشیانەوە هەردوو كونسوڵ پشتگیری خۆیان و حكومەتەكەیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی دەربڕی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group