دۆناڵد ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ واشنتن بۆ ئاگربەست نییە بۆ شتێكی زۆر گەورەترە

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، گەڕانەوەی لە لوتكەی گروپی G7 بۆ واشنتن، بەمەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست نییە، بۆ شتێكی زۆر لەوە گەورەترە.
پاش جێهێشتنی لە لوتكەی گروپی G7 كە لە كەنەدا بەڕێوەچوو، ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی Truth رایگەیاند، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا وتبووی سەرۆكی ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ واشنتن تا ئاگربەست لەنێوان ئـ.ـێـ.ـران و ئـ.ـیسـ.ـرائـ.ـیلدا رابگەیەنێت، بەڵام هەڵەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ماكرۆن نازانێت بۆچی دەگەڕێتەوە بۆ واشنتن، بەڵام دڵنیاتان دەكەینەوە كە بەهۆی ئاگربەستەوە نییە، بۆ شتێكی زۆر لەوە گەورەترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group