ئاسمانی عێراق بەڕوی گەشتە ئاسمانییەكاندا كرایەوە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقیەوە، ئاگاداركراونەتەوە كە ئاسمانی عێراق بەڕوی گەشتە ئاسمانییەكاندا كراوەیە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو ئاگاداری نامەیەی كە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقیەوە بۆ فڕۆكەخانەكان نێردراوە، لە كاتژمێر (10:30)ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە ئاسمانی عێراقیان بەڕوی گەشتە ئاسمانییەكاندا كردەوە.
هەروەها، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی عێراقیان لەناوچەكانی باشور بەڕوی گەشتە ئاسمانییەكان كردۆتەوە و بەمزوانەش گەشتەكان لەفڕۆكەخانەكانەوە دەستپێدەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group