نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری كۆتایی هەناردەكردنی بۆ مانگی پێنجی رابردو بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەمانگی ئایاری رابردودا بەگوێرەی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو 101 ملیۆن و 630 هەزارو 925 بەرمیل بوە كە داهاتەكەی گەیشتوەتە زیاتر لە 6 ملیارو 361 ملیۆن و 636 هەزار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عیراق راشیگەیاندوە، هەر بەگوێرەی ئامارەكانی سۆمۆ بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتوەتە 100 ملیۆن و 365 هەزارو 335 بەرمیل، هەروەها لە كێڵگەی گەیارە بڕی هەناردەكراو گەیشتوەتە 955 هەزارو 684 بەرمیل، لە هەمانكاتدا بڕی 309 هەزارو 906 بەرمیل نەوتیش هەناردەی ئوردن كراوە.