گەشتەكان لە ئەنقەرەوە بۆ كەركوك و بەغداد دەستپێدەكاتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆكان لە ئەنقەرەوە بۆ كەركوك و بەغداد رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەكە گەشتەكان بە هەماهەنگیی نووسینگەی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ئەنقەرە و بە فڕۆكەی عێراقی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، كاردەكەن بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی كەمی داهاتوودا گەشتەكان چوون و هاتنەوەش بكرێتەوە، پاشان خشتەی گەشتەكان بڵاودەكرێنەوە.
باڵیۆزخانەی عێراق داواش لەو هاوڵاتییانە دەكات كە دەیانەوێت گەشت بۆ عێراق بكەن، تكتی گەشت ببڕن یان دڵنیاببنەوە لە حجزی كورسییەكانیان لەڕێی سەردانی نووسینگەی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ئەنقەرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group