گرۆسی: ناتوانرێت پشكنینی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران بكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، هیوادارن كۆماری ئیسلامی ئێران بیر لە  كشانەوە لە رێككەوتنی رێگرییكردن لە بڵاوبونەوەی چەكی ئەتۆمی نەكەنەوە.
رافایل گرۆسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی هێرشەكانەوە پشكنینەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دابڕێنراوە، لەئێستادا گەڕانەوەی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران گرنگترین كاری لە پێشینەیە.
گرۆسی باسی لەوەشكرد، لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێراندا پاشماوە هەن، رەنگە موشەكی نەتەقاویش هەبن لەبەرئەوە ئەمە پشكنینێكی ئاسایی نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group