نەوا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمەریكی ڕایگەیاند، بۆردومانی پێگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە زیانێكی زۆر و وێرانكەری بەو دامەزراوەیە گەیاندوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كەس بە تەواوی نازانێت لە فۆردۆ چی ڕوویداوە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەیزانن ئەوەیە كە دامەزراوەكان زیانێكی گەورەیان بەركەوتووە.
عێراقچی باسی لەوەشكرد، ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ زیانەكان دەكات و ڕاپۆرتێك لەسەر ئەم بابەتە پێشكەش بە حكومەت دەكات.