نەوا-
سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان زانیاری لەبارەی تەواوبونی شەقامەكەو كوالیتی پرۆژەكە دەخاتەڕو.
ئاسۆ جەزا سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان بە ترافیك ئێف ئێمی راگەیاندوە، قۆناغی یەكەمی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كە ناسراوە بە ئۆتۆبانی بابان لە رۆژی 9-9-2026 تەواو دەكرێت، ئێستا لە كیلۆمەتری دوەمەوە لەناوچەی تاسڵوجەوە شەقامەكە دوو چین قیرتاوكراوەو دانیشتوانی گوندەكانی سنورەكە سودی لێوەردەگرن.
جەختیشیكردۆتەوە، بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ چینی سێیەمی قیر تاوەكو كیلۆمەتری 23 كۆتایی بێت و بەتەواوی ئەو بەشەی شەقامەكە بكرێتەوە، شەقامەكە بە كوالیتییەكی بەرز دروستدەكرێت كە تاوەكو 30 بۆ50 ساڵی داهاتو كێشەی هاتوچۆ لەو بەشەی شاری سلێمانی چارەسەر دەكات.