قائیمقامیەتی سلێمانی: لە مانگی رابردوو 21 شوێن كار داخراون

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی شەشی ئەمساڵدا بە بڕی 61 ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی ئەو شوێنانە دراوە كە سەرپێچی رێنماییەكانیان كردووە و 21 شوێنی كاریش داخراون.
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییەكانی لیژنە هاوبەشەكانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، شەش هەزار و 770 سەردانیان ئەنجامداوە، كە لەو سەردانانەدا 127 شوێنكار ئاگادار كراونەتەوە و زیاتر لە 26 تۆن ماددەی بەسەرچووش لەناوبراوە.
هەر بە گوێرەی ئامارەكانی قائیمقامییەت، بەهۆی سەرپێچییەكانەوە 21 شوێنی بارزگانی داخراون، كە لە رابردوودا ئاگاداركردنەوەیان هەبووە، بەڵام پابەندی رێنماییەكان نەبوون و جارێكی دیكە سەرپێچییان ئەنجام داوە، هەروەها سێ شوێنكاریش دراون بە دادگا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group